یاریگا

بێنزێما و ئالابا بەشداری راهێنانەکانیان نەکرد

یاریگاـ
کەریم بێنزێما هێرشبەر و داڤید ئالابای بەرگریکار لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەشداری دوایین راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەیان نەکردووە.

رادیۆ COPE ئیسپانی بڵاوکردەوە هەردوو یاریزانەکەی شاهانەکان بە تەنیا لە هۆڵی وەرزشی راهێنانیان کردووە، بەڵام هیچ کێشەیان نیە و لەگەڵ یانەکەیان گەشتی سعوودیا دەکەن.

ریال مەدید شەوی چوار شەممەی داهاتوو کاتژمێر 10 بەکاتی هەولێر لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button