ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئومتیتی بووە فریادڕەسی فێران تۆرێس و ناوی تۆمارکرا

یاریگا-لە کۆتاییدا بارسێلۆنا توانی ناوی فێران تۆرێس تۆماربکات وەک یاریزانی تیمی یەکەمی یانەکەی.

بارسا پێشتر ئەو یاریزانەی لە مانچێستەر سیتییەوە گواستبووەتەوە بەڵام نەیدەتوانی ناوی تۆماربکات بەهۆی بەرزی لیستی موچەی یاریزانانی یانەکە کە دژی یاساکانی یاری خاوێن بوو.

بەڵام ئەمڕۆ بارسا لە هەواڵێکی کتوپڕدا رایگەیاند گرێبەستی ئومتیتی بەرگریکار درێژکراوەتەوە لە کاتێکدا ئەگەری ئەوە بەهێزبوو ئەو یاریزانە بڕوات لە یانەکە.

رۆیشتنی کۆتینهۆ بۆ ئەستۆن ڤیلا و نوێکردنەوەی گرێبەستی ئومتیتی بە مووچەیەکی کەمتر لە گرێبەستەکەی پێشووی، هاوکار بوو تاوەکو یانەکە بتوانێت لەچوارچێوەی یاسای خاوێن دا ناوی فێران تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button