ئه‌وروپائینگلتەرا

كاڤانی لە مانچێستەر یونایتد دەمێنێتەوە

یاریگا-

ڕالف ڕاگنیكی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی داهاتووی ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەكەی یەكلاكردەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان لە ماوەی ڕابردوودا باسیان لە پەیوەندیكردنی هێرشبەرە 34 ساڵانەكە دەكرد بە یانەی بارسێلۆناوە لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی ڕاگنیكداكە فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاویكردووەتەوە ووتی: بۆ ماوەی نیو سەعات لەگەڵ كاڤانی قسەم كرد و پێی ووتم كە دەمێنێتەوە و لە گواستنەوەكانی زستانەدا یانەكە جێناهێڵێت ، من دەتوانم پشت بەو ببەستم تا باشترینی خۆی پێشكەش بكات و ببێتە نمونەیەك بۆ یاریزانە لاوەكان.

لە هاوینی 2020 كاڤانی پەیوەندی بە شەیتانە سورەكانەوە كردلە یانەی پاریس سان جێرمانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button