ئینگلتەرا

لە کۆتاییدا ساوڵ ستایش کرا

بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا ساوڵ نیگێز بووە هۆی خۆشحاڵی چێڵسی و هاندەرانی.

ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە هاوینی رابردوو بە خواستن گوێزرایەوە ستامفۆرد بریج و چاوەڕوانی زۆری لێدەکرا بەڵام تەنها لە دوو یاریدا بەشداری پریمەرلیگی کرد وەک یاریزانی سەرەکی لە هەردووکیاندا لە پشووی نیوەی یەکەم گۆڕانکاری پێکرا. دواتریش راهێنەر بە راشکاوانە رەخنەی لێگرت.

دۆخەکە بەم شێوەیە مایەوە تاوەکو دوێنێ شەو لە جامی کاراباو بەرامبەر تۆتنهام یاری دەکرد. دوای یارییەکە توخێلی راهێنەر وتی ” زۆر دڵخۆشم بەو ئاستەی نیشانیدا، هەنگاوێکی زۆر گەورەبوو بۆ پێشەوە. ئەو ئێستا دڵخۆشترە لەگەڵمان و لە مەشقەکانیش ئازادترە، هەموو رۆژێک ئەوە دەبینم، تەنانەت لەگەڵ وۆڵڤەرهامپتنیش باش بوو. “.

چێڵسی ٢-٠ یاری قۆناغی چوونی لە تۆتنهام بردەوە و لە گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو نزیک بووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button