ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

سکای: سێ یانەی گەورە کێبڕکێی گواستنەوەی رۆدیگێر دەکەن

یاریگا
ئانتۆنی رۆدیگێر، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و، چەند یانەیەکیش کێبڕکێی گواستنەوەی دەکەن.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتسی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بلوز بریاری کۆتاییداوە و هاوینی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت، بۆیە هەر یەکە لە یانەکانی ریال مەدرید، بایرن میونشن و یۆڤێنتۆس هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەست پێکردووە و، چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو بە درێسی یەکێک لەم سێ یانەیە ببینرێت.

رۆدیگێر هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی کۆتایی دێت، ئەو یاریزانە زۆر داوای لێکراوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام هەموو داواکارییەکانی یانەکەی رەتکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button