ئه‌وروپائیسپانیا

ئانسۆ فاتی و دیپای بەشداری یاری داهاتووی یانەکەیان ناکەن

یاریگا
ئانسۆ فاتی و مێمفیس دیپای هەردوو هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا چاوەڕێ دەکرا بۆ یاری داهاتووی یانەکەی ئامادەبن، بەڵام بۆ ئەم یارییەش بەردەست نابن.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانیا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، هەردوو هێرشبەرەکەی بلاوگرانا لە پێکانەکەیان چاکبونەتەوە و بۆ یاری کردن ئامادەن، بەڵام چاڤی هێرناندێز راهێنەری ئەو یانەیە بریاریدا بۆ یاری ئەم هەفتەیەش لە جامی شا بەشداریان پێنەکات و، لە یاری داهاتوو لەلالیگا چەند خولەکێک یارییان پێ بکات.

هەردوو یاریزانەکەی بارسێلۆنا بە تایبەت ئانسۆ فاتی ماوەیەکی زۆرە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاوە، بەم دواییە دیپای ئەویش تووشێ هەمان کێشە بوو و چەند یارییەکە بەشداری نەکردووە.

Back to top button