ئاسیا

سۆن خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیای بردەوە

یاریگا-

هیۆنگ مین سۆن ، یاریزانی كۆریای باشوور بۆ پێنجەم ساڵ لەسەر یەك خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیای بردەوە بۆ ساڵی 2021.

هێرشبەرەكەی تۆتنهام لەو ساڵەدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانی 17 گۆڵ بۆ تۆتنهام تۆمار بكات لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا.

هەروەها نزیكە لەوەی هەڵبژاردەكەی بگەیەنێتە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بە جۆرێك لە هەشت یاریدا توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بكات.

بە كۆكردنەوەی 242 خاڵ ئەستێرەكەی كۆریای باشوور توانی ببێتە باشترین یاریزانی ئاسیا بە جیاوازیەكی زۆر لە پێش ئەزمون سەرداری یاریزانی ئێران كە 111 خاڵی كۆكردووەتەوە هەروەها مەهدی تادیمی ئێرانی بە كۆكردنەوەی 90 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button