ئه‌وروپائینگلتەرا

لۆكاكۆ ناوی ئینتەر میلان لە ناونیشانی فەیسبووكەكەی دەنوسێت

یاریگا-

ڕۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری یانەی چێلسی ئینگلیزی بەردەوامە لە ئەنجامدانی هەڵسوكەوتە سەیر و سەمەرەكانی.

چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپولی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 21ی خولی ئینگلیزی.

پێش یاریەكەی بەرامبەر لیڤەرپول تۆماس تۆخێل لوكاكۆی لە لیستی یاریزانەكانی یانەكەی بۆ ئەو یاریە دوورخستەوە بەهۆی لێدوانەكانی پێشتری هێرشبەرە بەلجیكیەكە.

پێشتر لوكاكۆ لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند كە دڵخۆش نیە لە شێوازی یاریكردنی تۆخێل.

لە ساتی یاریەكەی چێلسی و لیڤەرپولدا لوكاكۆ بایۆی فەیسبووكەكەی گۆڕی بۆ ئینتەر میلان.

بابەتی زیاتر

Back to top button