ئه‌وروپائینگلتەرا

محەمەد سەڵاح پێشەنگی ژمارەیەكی نایابی خولی ئینگلیزی گرتووە

یاریگا-

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی پێشەنگی ڕیزبەندیەكی نایابی خولی ئینگلیزی گرتووە.

چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپولی كرد و یاریەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 21ی خولەكەدا.

گۆڵەكانی یاریەكە لەلایەن مانێ و سەڵاح گۆڵەكانی ڕێدز و كۆڤاسیچ و پۆلیسیچ گۆڵەكانی بلوزیان تۆمار كرد.

بەپێی تۆڕی سكواكا تەنها شەش یاریزانی پریمەرلیگ لەم وەرزەدا زیاتر لە 10 گۆڵیان تۆمار كردووە نیوەیا یاریزانی لیڤەرپولن.

لیستی ئەو یاریزانانەی خولی ئینگلیزی كە توانیویانە 10 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بكەن لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا:

  • محەمەد سەڵاح 23 گۆڵ
  • كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 14 گۆڵ
  • ڕیاز مەحرەز 13 گۆڵ
  • دیگۆ جۆتا 12 گۆڵ
  • جیمی ڤاردی 11 گۆڵ
  • سادیۆ مانێ 10 گۆڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button