ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

بایرن میونشن تووشبوونی چوار یاریزانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا تووشبوونی چوار یاریزانی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەكەی یانە باڤاریەكەدا هاتووە چوار یاریزانی یانەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ئەوانیش مانوێل نۆیەر ، كینگسلی كۆمان ، تۆلیسۆ و ڕیچاردزن هەروەها لەگەڵ یاریدەدەری ڕاهێنەر.

چاوەڕوان دەكرێت سەرجەم تووشبووەكان كەرەنتین بكرێن تا كاتی چاكبونەوەیان لە ڤایرۆسەكە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button