ئه‌وروپائیتاڵیا

یوڤێنتوس تووشبوونی كیلینی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا تووشبوونی ئەستێرەیەكی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەكەی یوڤێنتوسدا هاتووە دوای ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركەووت پشكنینەكەی جۆرجیۆ كیلینی ئەرێنیە و هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.

هەروەها ڕاشیانگەیاند یاریزانەكە كەرەنتین دەكرێت و تا ئەو كاتەی دووبارە پشكنینی بۆ دەكرێتەوە و پشكنینەكانی نەرێنی دەبێت.

یوڤێنتوس ڕۆژی پێنج شەممە لەنێو یاریگای خۆیدا میوانداری ناپۆلی دەكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 20ی خولەكەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button