ئاسیائه‌وروپائینگلتەرا

سۆن بۆ جاری شەشەم بووە باشترین یاریزانی وڵاتەکەی

یاریگا
سۆن هیۆنگ مین، هێرشبەری هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بۆ جاری شەشەم وەکو باشترین یاریزانی وڵاتەکەی دەست نیشانکرا.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ کۆریای باشوور لە هەژمارەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی باش لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەیان، وەکو باشترین یاریزانی وڵاتەکەیان بۆ ساڵی 2021 دەست نیشانکرا.

سۆن وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان توانی 22 گۆڵ تۆمار بکات، هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەکەشی لەم ساڵەدا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەر چوار گۆڵی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button