ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یونایتد یەکەم گرێبەستی بۆ مارسیاڵ رەتکردەوە

یاریگا-مانچێستەریونایتد ئۆفەرێکی یانەی سیڤیلیای ئیسپانی رەتکردەوە بۆ  ئەنتۆنی مارسیاڵ.

هێشبەرە فەڕەنسییەکە بە تەواوی لە دەرەوەی پلانەکانی راهێنەر راڵف رانگنیکە و پێشتریش ئۆلی گونار سۆڵشایەر هەمان هەڵوێستی هەبوو بەرامبەر  ئەو یاریزانە.

بەگوێرەی دەیلی مەیل، سیڤیلیا داوای کردووە ئەو یاریزانە بە خواستن بباتە ریزەکانی تا کۆتایی وەرز، هاوکات خودی یاریزانەکەش یانەکەی تێگەیاندووە کە دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا بڕوات بەڵام رەتکرایەوە بەهۆی ئەوەی سیڤیلیا ئامادەیە تەنیا بەشێکی موچەکەی ئێستای بدات کە ٢٠٠ هەزار پاوەندی هەفتانەیە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، سیڤیلیا ئەو یانەیەیە کە خودی یایزانەکەش دەیەوێت یاری بۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button