ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

وێنەیەکی بوفۆن هەرا دەنێتەوە

یاریگا
جیان لویجی بوفۆن، گۆڵپارێزی پێشووی یانەکانی یوڤێنتۆس و پاریس سانجێرمان بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک هەرای ناوەتەوە.

گۆڵپارێزە ئیتاڵیاییەکە وێنەیەکی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردۆتەوە و لەسەری نوسراوە ” کاتێک دەتەوێت بگەڕێیتەوە شوێنێک، هەمان مرۆڤ مەبە و جیاواز بگەڕێوە “. ئەم وێنەی گۆڵپارێزەکە دیاری دەکات کە چەندین سەرپێچی کردووە لە کاتی شۆفێری، لێخورین بە خێرایی 155 کم کە لە ئیتاڵیا قەدەخەیە لە 135 کم خێراتر لێبخوری، هەروەها بە یەک دەست لێخورین و نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی.

هەروەها بوفۆن هیدفۆنی لە گوێدایە و بێجگلە لەمانەش جگەرەی لە تەنیشت خۆی دانەوە هەموو ئەمانە هاندەرانی ئەو گۆڵپارێزەی شۆک کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button