ئه‌وروپائینگلتەرا

یاری نێوان ئەرسیناڵ و وۆلڤەر هامبتۆن دواخرا

یاریگا-

یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی ڕایگەیاند یاری داهاتووی یانەكەیان بەرامبەر وۆلڤەر هامبتۆن لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 20 بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەنجام نادرێت.

هەژماری فەڕمی ئەرسیناڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: هەست بە ناڕەحەتی دەكەین كە یاری داهاتووی یانەكەمان بەرامبەر وۆلڤەر هامبتۆن ڕۆژی سێ شەممە ئەنجام نادرێت ، بەهۆی تووشبوونی یاریزانانانی وۆلڤەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەرسیناڵ بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button