ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید داهاتووی سێ یاریزانی یەکلایی کردووەتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لەسەر داوای راهێنەری یانەکەیان ئامادەیە ئەم زستانە دەستبەرداری گاریس بەیل هێرشبەری وێلزی و ئیسکۆ ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەکەی بێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکا بڵاویکردەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری شاهانەکان پلانەکانی بۆ قۆناخی دووەمی لالیگا پێشکەش بە کارگێری یانەکەی کردووە و، سەربەستی کردوون لەوەی ئەگەر دەستبەرداری ئەو دوو یاریزانە بن، چونکە ئەوان لە پلانەکانیدا نین و دەرفەتی یاری کردنیان زۆر کەم دەبێت.

لەلایەکی سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، مارسێلۆی بەرگریکاریش هەر بریارێک بدات، یانەکەی رێزی لێدەگرێت و بۆیە چاوەڕێ وەڵامی کۆتایی ئەو یاریزانە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button