ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرافه‌ره‌نسا

ریال مەدرید بێ بەرامبەریش پۆگبای ناوێت

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ساڵانی رابردوو یەکێک لە ئامانجە بەهێزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیان بوو، بەڵام ئێستا شاهانەکان ئەو یاریزانەیان ناوێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی شەیتانە سوورەکان هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و، بۆی هەیە بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت، ئەو یاریزانە ساڵانی رابردوو ئامانجی یەکەمی هێلی ناوەڕاستی شاهانەکان بوو، بەڵام ئێستا ئەو یانەیە ئامادەنیە یاریزانەکە بۆ ریزەکانیان بگوازێتەوە.

سەرچاوەکە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدرید، لە هێلی ناوەڕاستی یانەکەی رازییە و لە بڕوایەدایە یاریزانە یەدەکەکانیش وەکو ڤالڤێردی و کاماڤینگا توانای پڕکردنەوەی شوێنی یاریزانە سەرەکیەکانیان هەیە، بۆیە هیچ پێویستیەکی بە پۆگبا نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button