ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

وادەی راگەیاندنی گرێبەستی تۆرێس بڵاوکرایەوە

یاریگا
فران تۆرێس، هێرشبەرە لاوەکەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، بریارە قۆناخی دووەمی لالیگا پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆناوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە گەیشتووەتە رێکەوتن بەرامبەر 55 ملیۆن یۆرۆ یاریزانە لاوەکەی ئەو یانەیە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و، بریاریشە دوو شەممەی داهاتوو بەفەرمی گرێبەستی ئەو یاریزانە ئاشکرا بکرێت.

تۆرێسی 21 ساڵان ئەم وەرزە لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری حەوت یاری کردووە، بەرهەمەکەشی سێ گۆڵ و ئاسیستێک بووە.

Back to top button