ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا هێرشبەرێکی ڤالێنسیای کردووەتە ئامانج

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیانەوێت هاوینی 2021 فران تۆرێس بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویکردووە یانە کەتەلۆنیەکە دەیانەوێت هێرشبەرە لاوەکەی شەمشەمەکوێرەکان بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام پێویستە تاوەکو گرێبەستەکەی کۆتایی چاوەڕێ بکەن، چونکە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 100 ملیۆن یۆرۆیە، هەرچەندە بارسا ئامادەیە کۆتایی ئەم وەرزە 35 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی خەرج بکەن، بەڵام ئەستەمە ڤالێنسیا رازی بێت.

تۆرێس ئەم وەرزە چوار گۆڵ و چوار پاسی گۆڵی هەیە و هاوینی 2021 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا دووجار رەتیکردووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

Back to top button