ئه‌وروپائیسپانیا

دوو یاریزانی دیکەی ریال مەدرید لە کۆرۆنا رزگاریان بوو

یاریگا
دوای توشبونی چەند یاریزانێکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دواجار زۆربەیان ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاند و بەم دواییە ئەنجامی پشکنینی ئیسکۆ و لۆنین نێگەتیڤ دەرچووە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەردوو یاریزانەکەی شاهانەکان، دەرکەوت هەردوو یاریزانە پەتاکەیان تێپەڕاندووە و، تەنها ئاسینسیۆ ماوە کە تاوەکو ئێستا لە ڤایرۆسەکە رزگاری نەبووە.

بەپێ رێنماییە تەندروستیەکانی ئیسپانیا، ئەو یاریزانانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، پێویستە بۆ ماوەی 10 رۆژ لە کەرەنتین بن و، بەشداری راهێنان و یارییەکانی یانەکەیان نەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button