ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێکی دیکەی ریال مەدرید تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە

یاریگا
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو حەوت یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشداری راهێنان و یارییەکانی یانەکەیان نەکردووە و، ئەمڕۆش دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە داڤید ئالابا بەرگریکاری نەمساییش تووشی پەتاکە بووە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکا بڵاویکردەوە، بەرگریکارە نەمساییەکەی شاهانەکان بەشداری دوایین یەکەمی ئامادەکاری بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئاتلیتیک بلباو نەکردووە و، گومانیش هەیە کەو ئەو یاریزانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بێت، بۆیە ئەستەمە بۆ یاری شەوی داهاتوو بەشداری بکات.

ریال مەدرید بۆ ئەم یارییە لە تواناکانی چەندین یاریزانی دیکەی بێ بەش دەبێت، ئەوانیش بریتین لە گاریس بەیل، کارڤاخال، مۆدریچ، رۆدریگۆ، ئاسینسیۆ، لۆنین، مارسێلۆ، ئیسکۆ، کاسێمیرۆ و ئالابان.

بابەتی زیاتر

Back to top button