ئه‌وروپائیسپانیا

ڤاسكێز: تۆپەكە ڕەتیكردەوە بچێتە نێو گۆڵی كادێز

یاریگا-

لۆكاس ڤاسكێز ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند تۆپەكە ڕەتی دەكردەوە بچێتە تۆڕی گۆڵەكەی كادێز.

هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و كادێز بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 18ی لالیگای ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە ڤاسكێز ووتی: لە هەندێك یاریدا تۆپەكە دەچێتە نێو گۆڵ لە هەندێكیاندا دەچێت ، ئەمڕۆ تۆپەكە ڕەتیكردەوە بچێتە نێو گۆڵەكە.

هەروەها ووتیشی: دەمانزانی یاریەكە سەختە هەلی گۆڵكردنی زۆرمان درووست كرد بەڵام هیچیان نەبوون بە گۆڵ ، هێشتا پێشەنگین و هەستی باشمان هەیە.

ڕیاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ لە پێشەنگی خولەكە دەبیندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button