یاریگا-
كارلۆس كاسیمیرۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە یاری داهاتووی یانەكەی بێ بەش دەبێت.
لە یاری یانەكەی بەرامبەر كادێز كە یاریەكە بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات لە خولەكی 26ی یاریەكەدا كاسیمیرۆ كارتێكی زەردی وەرگرت و بەوەش كۆی كارتەكانی بۆ پێنج كارت بەرز بوویەوە و بەوەش ناتوانێت لە یاری داهاتوویان بەشداری بكات.
وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەتلەتیك بلباو لە یاریگای سان مامێسی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدرید بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 21ی خولی ئیسپانیا.