ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

سەڵاح تاوەکو ئێستا داهاتووی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی تاوەکو ئێستا بریاری نەداوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی رێدز تاوەکو ئێستا لە داهاتووی خۆی دڵنیا نیە، بۆیە نایەوێت پەلە بکات. هەرچەندە یاریزانانی ئەو یانەیە دڵنیان کە مۆ گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە و لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام دەبێت.

سەڵاح هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول کۆتایی دێت، ئەو یاریزانە لە پێناو واژوو کردنی گرێبەستێکی نوێ، داوای مووچەیەکی زیاتر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button