ئه‌وروپائیسپانیا

لالیگا رێگە بەو یاریزانانەی لە کۆرۆنا رزگاری بووە نادات یاری بکەن

یاریگا
بەپێ ئەو یاسا تەندروستیانەی کە هەن، هەر یاریزانێک کاتێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت، بۆ ماوەی 10 رۆژ پێویستە لە کەرەنتین بمێنێتەوە و، بەشداری راهێنان و یارییەکانی یانەکەشی نەکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەپێ یاساکانی تەندروستی وڵاتەکەیان، هەر یاریزانێک کە تووشی کۆرۆنا بووە و، لە ماوەی دوو رۆژ یان هەفتەیەک پەتاکەی تێپەڕاند، ئەو هەر پێویستە بۆ ماوەی 10 رۆژ لە کەرەنتین بێت و بەشداری راهێنان و یارییەکانی یانەکەیان نەکات، بۆیە ئەستەمە رێگە بە هیچ یاریزانێکی ئەم حاڵەتە بدرێت بەشداری یارییەکان بکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە لوکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدرید کردووە، ئەو یاریزانە دوای دوو رۆژ لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، توانی پەتاکە تێپەڕێنێت، بۆیە پێویست دەکات ماوەکەی کە 10 رۆژە تەواو بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button