یاریگا–
دوای ئەوەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو چەند یاریزانێکی یانەی ریال مەدرید تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە یەکێک لەوانە لوکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری کڕواتی بوو، ئەم یاریزانە ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی پشکنین، دەرکەوت لە پەتاکە رزگاری بووە.
رادیۆ کۆپێ ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینە پزیشکیەکەی ناوەڕاستکاری شاهانەکان گەڕایەوە و ئەنجامەکەشی نێگەتیڤ بوو، واتە ڤایرۆسەکەی تێپەڕاندووە، بەم شێوەیە ئەو یاریزانە ناوی بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر کادێز لە لالیگا لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان دەبێت.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، مۆدریچ بریارە پشکنینی دڵی بۆ بکرێت و، ئەەگر لێدانەکانی ئاسایی و رێکخراو بێت، چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەشداری بکات.