ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

فەرمی: جوانترین گۆڵی یاریەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنسلیگ دەستنیشانكرا

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی جوانترین گۆڵی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستنیشانكرا.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی چامپیۆنسلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر جوانترین گۆڵی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای دەستنیشانكرد.

گۆڵەكەی لیۆنێل میسی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە جوانترین گۆلی قۆناغی كۆمەڵەكان دیاریكرا.

جوانترین گۆڵەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنسلیگ:

– گۆڵەكەی میسی بەرامبەر مانچێستەر سیتی %22ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

– گۆڵەكەی تیاگۆ ئەلكانتارا بەرامبەر پۆرتۆ بە كۆكردنەوەی %14 لە پلەی دووەم دێت.

– گۆڵەكەی لیڤاندۆڤسكی بەرامبەر دینامۆ كیێڤ بە كۆكردنەوەی %13 لە پلەی سێیەم دێت.

– گۆڵەكەی ئەلێكس تیلیس بەرامبەر ڤیاڕیاڵ بە كۆكردنەوەی %12 لە پلەی چوارەم دێت

– گۆڵەكەی ڤینیسیۆس بەرامبەر شاختار بە كۆكردنەوەی %10 لە پلەی پێنجەم دێت.

ڤیدیۆی گۆڵەكەی ببینن:

بابەتی زیاتر

Back to top button