ئاسیاعێراق

فەرمی: ژمارەی یانەکانی خولی نایابی عێراق کەم دەکرێنەوە

یاریگا
دواجار فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق بریاریدا بۆ وەرزی داهاتوو خولی نایابی وڵاتەکەیان لە 20 یانەوە کەم بکرێتەوە بۆ 18 یانە.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق بڵاویکردەوە، ئەم وەرزە لە کۆی 20 یانەی بەشداربوو لە خولی نایابی وڵاتەکەیان، چوار یانە بۆ خولی یانە پلە یەکەکان دادەبزن و لە بەرامبەردا تەنها دوو یانە لە خولی یانە پلە یەکەکان بۆ پلە نایاب سەردەکەون، بەم شێوەیە ژمارەی یانەکانی بۆ وەرزی 2022 – 2023 کەم دەکرێنەوە.

یانەکانی زاخۆ و هەولێر وەکو نوێنەری کوردستان بەشدارن لە خولی نایابی عێراق، یانەی هەولێر چارەنوسی لە مەترسیدایە و بە کۆکردنەوەی تەنها هەشت خاڵ، لە پلەی 17 دێت و یەکێکە لە پاڵێوراوان بۆ دابەزین بۆ خولی یانە پلە یەکەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button