ئه‌وروپائینگلتەرا

گواردیۆلا پێش كلۆپ كەوت و ژمارەیەكی نایابی لە پریمەرلیگ تۆمار كرد

یاریگا-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ژمارەیەكی نایابی لە پریمەرلیگ تۆمار كرد.

مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیدز یۆنایتدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی حەوت گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 17ی پریمەرلیگ.

بە پێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان پیپ گواردیۆلا خێراترین ڕاهێنەرە گەشتبێتە گۆڵی ژمارە 500 لە پریمەرلیگ بە 207 یاری بەوەش ژمارەكەی كڵۆپی شكاند كە بە 234 یاری ئەو ڕێژە گۆڵەی تۆمار كرد.

مانچێستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لەپێشەنگی پریمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button