یاریگا–
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ ناکاتەوە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا یاری بکات.
رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی شەیتانە سوورەکان هەموو ئۆفەرەکانی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتدەکاتەوە و، ئەو یاریزانە بەرێوەبەری کارەکانی ئاگادار کردووەتەوە، دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە ئیسپانیا یاری بکات، بۆیە بارسێلۆنا لە ئێستاوە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێکردووە.
پۆگبا چەندە وەرزێکە لەلایەن کارگێری یانەی ریال مەدریدیشەوە هەوڵی گواستنەوەی بۆ دەدرێت، بۆیە ئەو یاریزانە چانسی ئەوەی هەیە درێسی ئەو یانەیەش لەبەر بکات.