ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بە مەبەستی گواستنەوەی یاریزانێکی ڕیاڵ، ماڵدینی گەشتی ئیسپانیا دەکات

یاریگا- یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵیی لە هەوڵدایە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی دانی سیبایۆسی ناوەڕاستکاریی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا، لە ناویاندا ‘مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ’ بڵاوی کردۆتەوە کە یانە ئیتاڵییەکە سەرسامە بەوەی لە چەند مانگی کۆتایی وەرزادا لاوە ئیسپانییەکە پێشکەشی کردبوو، ئەگەرچی ڕێژەی بەشداریکردنیشی زۆر نەبووە.

ئەوەش هاتووە کە پاولۆ ماڵدینی بەڕێوبەری هونەریی میلان بۆ مەبەستی یەکلایی کردنەوەی بۆندەکە، گەشتی ئیسپانیا دەکات و چاوی بە بەرپرسانی کارگێڕیی ڕیاڵ دەکەوێت.

لای خۆشیانەوە یانەکەی پایتەخت لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە سیبایۆس، داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button