ئه‌وروپائیسپانیا

بێنزێما و بەیل بەشداری دێربی مەدرید دەکەن

یاریگا
ئەمرۆ یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەشداری دوایین یەکەی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی بۆ یاری سبەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد و، لە راهێنانەکانی ئەمڕۆ کەریم بێنزێما و گاریس بەیل بەبێ کێشە بەشداریان کرد.

مالپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆ یانەکەی بۆ یاری سبەی لە دێربی مەدرید، کەریم بێنزێما کە بەهۆی پێکان نەیتوانی بەشداری یاری رابردووی یانەکەی بکات، بەبێ کێشە بەشداری کرد، هەروەها گاریس بەیل ئەویش بە هەمان شێوە بەشداری کرد و بۆ یارییەکەی سبە ئامادە دەبێت.

لەلایەن خۆیەوە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە هەواڵەکەی پشت راستکردەوە و رایگەیاند، هەردوو یاریزانە لە پێکانەکەیان چاکبونەتەوە و بەشداری یارییەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button