ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرافه‌ره‌نسا

هۆکاری نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی دێمبلی ئاشکرا دەبێت

یاریگا-
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ماوەیەکە دەیەوێت گرێبەستی عوسمان دێمبلی هێرشبەری فەرەنسی یانەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە هەر جارە و بە بیانۆیەک ئەم کارە رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی بلاوگرانا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، ئەو یانەیەش چەندینجار هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیداوە، بەڵام یاریزانەکە رەتیدەکاتەوە، ئێستاش یانەکە زانیویەتی کە توماس توخێل راهێنەرەکەی یانەی چێڵسی هۆکارە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، پێدەچێت راهێنەرە ئەڵمانیەکەی بلوز قسەی لەگەڵ عوسمان کردبێت و، ئەو یاریزانەی رازی کردووە بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button