ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

هالەر ژمارەیەكی كریستیانۆی یەكسان كردەوە

یاریگا-

سیباستیان هالەری كۆتدیڤواری و ئەستێرەی یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی ژمارەیەكی پێوانەیی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی یەكسان كردەوە.

ئەیاكس لە یاریگای خۆیدا میوانداری سپۆرتینگ لشبۆنەی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆل لە بەرژەوەندی ئەیاكس كۆتایی هات و یانە هۆڵەندیەكە توانی بە یەكەمی كۆمەڵەكەی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان هالەر توانی لە سەرجەم یاریەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا گۆڵ تۆمار بكات.

بەوەش هالەر بوو بە دووەم یاریزانی مێژووی خولەكە كە لە سەرجەم یاریەكانی قۆناغی كۆمەڵەكان گۆڵ تۆمار بكات لە دوای كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كە لە وەرزی 2017/2018 بە درێسی مەدریدەوە ئەنجامیدا.

هالەر بەتۆماركردنی 10 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵكارانی چامپیۆنسلیگ دێت بەجیاوازی گۆڵێك لە پێش ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكیەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button