ئه‌ڵمانیائەفریقا

شوک بۆ دۆرتمۆند، پاڵەوانەکەی ئەفریقا تووشی پێکان بوو

یاریگا –

سێباستیان هالەر، ئەستێرەی کۆتدیڤواری یانەی دۆرتمۆند، توشی پێکانێکی سەخت بووە و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

هالەر، ئەستێرەی سەرەکی کۆتدیڤوار لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، کە لە خولەکی 81ی یاریی کۆتایی بەرامبەر نەیجیریا گۆڵێکی تۆمارکرد، بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و جامی پاڵەوانێتییەکەیان بەرزکردەوە، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ یانەکەی رووبەڕووی پێکان بووەوە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکە لە دۆرتمۆند پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە و دەرکەوتووە پێکانێکی سەختی لە قاچیدا هەیە.

دۆرتمۆند ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام دیار نەبوو پێکانەکەى قورسە یان نا. یانە ئەڵمانییەکە لە بەیاننامەکەیدا ئاشکرایکرد، هالەر لە پاژنەی پێیدا تووشی پێکان بووە. ئەمەش هەمان شوێنی پێکانی پێشووتری بوو بوو کە لە یاری نێوان دۆرتمۆند و ماینز لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمدا تووشی ببوو.

سەرەڕای پێکانەکەی، هالەر پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەکەیەوە کرد، بەهۆی ئەم پێکانەوە بوو کە تەنها لە قۆناغی 16 بەدواوە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی خۆی یاری دەکرد. هالەر هۆکاری سەرکەوتنی کۆتدیڤوار بوو بەرامبەر کۆنگۆ لە قۆناغی پێش کۆتایی و گۆڵی بردنەوە و گۆڵی پاڵەوانێتی لە یاری کۆتاییدا تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button