ئه‌ڵمانیا

دوای چاكبونەوەی لە شێرپەنجە هالەر گەڕایەوە بۆ یاركردن

یاریگا-

سیباستیان هالەری كۆتدیڤواری و هێرشبەری یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دوای چاكبونەوەی لە نەخۆشی شێرپەنجە دووبارە گەڕایەوە بۆ یاریكردن.

هالەر تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو بەوەش نەیتوانی بەشداری لە ڕاهێنانەكانی یانەكەی بكات، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چەند چارەسەرێكی كیمیایی نەخۆشیەكەی تێپەڕاند و دووبارە دەستی بە ڕاهێنانەكان كردەوە.

شەوی ڕابردوو یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند یاریەكی دۆستانەی بەرامبەر گۆرتونا دۆسیلدرۆف ئەنجامدا و یاریەكەشی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە.

لەو یاریەدا لە خولەكی 74 سیباستیان هالەر هاتە نێو یاریگا و بۆ یەكەمجار لە دوای تێپەڕاندنی نەخۆشیەكەی بەشداری لە یاریەكدا كرد.

هەژماری فەرمی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند پارچە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا هێرشبەرە كۆتدیڤواریەكەی دەچێتە نێو یاریگا بۆ یەكەمجار دوای چاكبونەوەی لە نەخۆشیەكە و تێیدا سەرجەم ئەوانەی لە یاریگادا ئامادە بوون چەپڵەیان بۆ هاتنە ناوەوەی لێدا.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی ڕابردوودا هالەر لە ڕیزەكانی یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندیەوە پەیوەندی بە بۆرووسیا دۆرتمۆندەوە كرد، بەڵام بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجەوە تا ئێستا هیچ یاریەكی فەرمی لەگەڵ ئەو یانەیە ئەنجام نەداوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button