ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

مۆدریچ: وا هەستدەكەم كە تەمەنم نەبووەتە 30 ساڵ

یاریگا-

لۆكا مۆدریچی كرواتی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی باس لە بردنەوەكەیان دەكات بەرامبەر ئینتەر میلان.

ڕیال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئینتەر میلانی ئیتالی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی كۆتا هەفتەی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یاریەكە مۆدریچ ووتی: پێوویست ناكات سەیری تەمەنم بكەیت ، ئەوەی من دەیكەم لە نێو یاریگا وا هەستدەكەم تەمەنم نەگەشتووەتە 30 ساڵ.

هەروەها یاریزانە تەمەن 36 ساڵانەكە ووتیشی: دڵخۆشین بە یاریەكە و بە ئەنجامەكە بە پلەی یەكەم سەركەووتین لە ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی بەهێز ڕزگارمان بوو ، هەرچەندە یانەیەك بیەوێت نازناو بباتەوە دەبێت لە هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەك نەترسێت و لە هەمووی بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button