ئه‌ڵمانیائه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

کۆمەڵێک یاریزانی سەرەکی بایرن میونشن بەرامبەر بارسێلۆنا یاری ناکەن

یاریگا
شەوی داهاتوو هەردوو یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا و بارسێلۆنای ئیسپانیا لە دوایین یاری قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، سێ یاریزانی پێکهاتەی سەرەکی یانە ئەڵمانیەکە بەشداری ئەو یارییە ناکەن.

جولیان ناگلیسمان راهێنەری باڤارییەکان لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە رایگەیاند، هەر یەکە لە گورتێسکا، کیمیچ و گێنابری بۆ ئەم یارییە بەردەست نابن، لە بەرامبەردا رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی و هەروەها مانوێل نۆیەری گۆڵپارێز لە پێکهاتەی سەرەکی دەبن. راهێنەرە ئەڵمانیەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، راستە بارسێلۆنا یەکێکە لەو یانانەی پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکە، بەڵام ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی بەرامبەر ئەو یانەیە بردنەوە بەدەست بێنن.

بایرن میونشن وەکو پێشەنگی کۆمەڵەکەی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی شازدە مسۆگەر کردووە، بەڵام بارسێلۆنا بۆ ئەوەی بلیتی قۆناخی داهاتوو بەدەست بێنێت، پێویستە لەم یارییەدا بردنەوە بەدەست بێنێت، بە پێچەوانەوە لەوانەیە هەر لە قۆناخی یەکەمەوە دەربکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button