ئه‌ڵمانیاگرنگترین

لێڤاندۆڤێسکی رەخنە لە قسەکانی مێسی دەگرێت

یاریگا-رۆبێرتۆ لێڤاندۆڤێسکی ئەستێرە و گۆڵکاری بایەرن میونشن نیگەرانە لە قسەکانی لیۆنێل میسی.

هەمووان ستایشی مێسی یان کرد کە لە گوتەی بردنەوەی باڵۆن دۆر دا ستایشی لێڤای کرد، بەڵام خودی یاریزانەکە توڕەیە لە قسەکانی لیۆ.

ناوبراو بۆ کەناڵی سپۆرت ئۆویمی وڵاتەکەی سەرەبات بە گوتەکەی مێسی وتی “من ئارەزوویەکی ئەوتۆم لە وەرگرتنی باڵۆن دۆری ٢٠٢٠ نیە، حەزم دەکرد قسەکانی مێسی قسەی یاریزانێکی گەورەبن کە  لە دڵەوە دەیکات بەڵام ئەوە تەنها لێدوانێکی بەتاڵ و بێ مانا بوو”.

سەبارەت بە نەبردنەوەی باڵۆن دۆری ٢٠٢١یش وتی “لێتان ناشارمەوە، دڵتەنگی کردم، ناتوانم بڵێم دڵخۆش بووم بەوەی کە زۆر نزیک بووم لە مێسی و توانیم رکابەری ئەو بکەم هەرچەندە رێزی ئەوە دەگرم کە یاریزانێکی گەورەیە و زۆری بەدەست هێناوە”.

مێسی لە کاتی بردنەوەی باڵۆن دۆری ٢٠٢١دا  ستایشی ئاستی هێرشبەرە پۆڵەندییەکەی کرد و وتی دەبوو پارساڵ (باڵۆن دۆر ئەنجا نەدرا) خەڵاتەکە بۆ تۆ بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button