ئیتاڵیائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێریسیچ: پلانمان داناوە بۆ راگرتنی ڤینیسیوس

یاریگا-سبەینێ لە یارییەکی بەهێزدا ریاڵ مەدرید و ئینتەرمیلان  رووبەرووی یەکدەبنەوە و پێریسیچ ستایشی ئاستی ڤینیسیوس جونیۆرز دەکات.

هەردوولا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی ١٦ مسۆگەرکردووە بەڵام جەنگی بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیان دەکەن. پیێریسیچ دەزانێت لە نەبوونی بێنزیما دا، ڤینیسیوس هەڕەشەی سەرەکی مەدرید دەبێت لەو یارییەدا و وتی “لە ژووری خۆگۆڕین دا باسی ئەوەمان کردووە کە چۆن  ڤینیسیوس رابگرین، ئەو لە ئاستێکی بەرزدایە. ئەم وەرزە یاری زۆرینەی یارییەکانی ریاڵ مەدریدم کردووە و ئەو زۆر باش یاری دەکات”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی مۆدریچی هاونیشتیمانی کرد و وتی ” ئەو کاپتنی منە و رێزێکم زۆرم هەیە بۆی هەروەها ئەو کەسێکی زۆر باشە و هیوادارم سبەینێ یاری نەکات چونکە بۆ ئێمە زۆر ئاسانتردەبێت”.

یارییەکە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆوە و خاوەن مال بە بەرامبەربوون پلەی یەکەم مسۆگەردەکەن بەڵام  ئینتەر پێویستی بە بردنەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button