ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

بێنزێما بەرامبەر ئینتەر میلان یاری ناکات

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی پێکان، بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنزلیگ ناکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، گۆڵکارەکەی ئەم وەرزەی شاهانەکان، بەهۆی ئەو پێکانەی لە رانی چەپیدا لە یاری رابردووی یانەکەی تووشی بووە، بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ ناکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کارلۆ ئانچێلۆتی داوای لە تیمی پزیشکی یانەکەی کردووە ئەو یاریزانە بۆ یاری هەفتەی داهاتوو بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button