خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ لەوانەیە بەشداری یاری سبەی یانەکەی نەکات

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەهۆی پێکان ئەستەمە بۆ یاری سبەی یانەکەی ئامادەبێت.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، گۆڵکارەکەی شەیتانە سوورەکان لە کاتی ئاهەنگێڕانی لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئارسێناڵ، لە ئەژنۆی تووشی پێکان بووە و، بەم هۆیەوە ئەستەمە بۆ یاری سبەی یانەکەی بەرامبەر کریستال پالاس لە گەڕی 15ـی پرێمەرلیگ بەشداری بکات.

رۆناڵدۆ ئەم وەرزە لە کۆی 11 یاری یانەکەی لە پرێمەرلیگ، شەش گۆڵ و دوو ئاسیستی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button