ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: وادەی کلاسیکۆی جامی سوپەری ئیسپانیا دیاریکرا

یاریگا
هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا، لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی سوپەری ئەم وڵاتە رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکەی دیاری کردووە.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بڵاویکردەوە، بریارە ئێل کلاسیکۆی جامی سوپەر، قۆناخی پێشکۆتایی رۆژی 12ـی سەرەتای مانگی داهاتوو کە دەکاتە رۆژی چوار شەممە، لە نێوان هەردوو یانە زلهێزەکەی وڵاتەکەیان بکرێت، هەروەها یارییەکەی دیکە لە نێوان هەردوو یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئاتلێتیک بلباو رۆژی دواتر دەکرێت.

بەم دواییە شێوازی جامی سوپەری ئیسپانیا گۆڕانکاری بەسەردا کراوە و، ساڵانە لە نێوان چوار یانە دەکرێت، ئەمجارەشیان لە نێوان چوار یانە لە وڵاتی سعوودیا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button