ئینگڵته‌را

مۆتەکەی ساوڵ لەگەڵ چێڵسی کۆتایی نایەت

بارودۆخی ساوڵ نیگێز لەگەڵ چێڵسی لە خراپەوە بەرەو خراپتردەچێت.

هاوینی رابردوو لەکۆتا ساتەکانی بازاڕی گواستنەوەدا  ساوڵ لە ئەتڵەتیکۆوە بە خواستن گوێزرایەوە بۆ چێڵسی، ناوبراو وەکو یەکێک لە دیارترین گواستنەوەکانی ئەورووپا هەژماردەکرا بەڵامد وای تێپەڕبوونی زیاد لە سێ مانگ ئەو یاریزانە وەکو لاوێکی بێ ئەزموون مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

سەرەتا لە یەکەم یاریدا لەگەڵ چێڵسی لەگەڵ کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم راستەوخۆ گۆڕانکاری پێککرا پاش ئاستێکی خراپ، دواتر توخێل وتی ساوڵ تازەیە لەگەڵمان و پێویستی بە کاتە. لەوکاتەوە ناوبراو تەنها لە دوو یاری دیکەی پریمەرلیگ بەشداری پێککراوە، یەکیان وەکو یەدەگ و ئەوی دیکەشیان شەوی رابردوو. تێیدا دووبارە لە پشووی نیوەی یەکەم گۆڕانکاری پێککرا.

دوای یارییەکە توخێلی راهێنەر هۆکارەکەی بە تەکنیکی لە قەڵەمدا و گوتی پێویستی بە گۆڕانکاری بووە لە ناوەڕاستی یاریگا.

زۆرینەی رۆژنامە ئینگلیزییەکان دەڵێن لە میانەی گواستنەوەی زستانەدا، چێڵسی ئەو یاریزانە دەنێرێتەوە بۆ ئەتڵەتیکۆ شەش مانگ بەر لە کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button