ئه‌وروپا

پۆچەتینۆ: چێژ لەو یاریزانە وەردەگرین كە خاوەنی حەوت باڵۆن دۆرە

یاریگا-

ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە ئاستی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەكەی دەكات.

پاریس لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری نیسی كرد و یاریەكەشی یاریەكەش بە بێ گۆڵ كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 16ی خولی فەڕەنسی.

لە دوای یاریەكە پۆچەتینۆ ووتی: چێژ لە یاریزانێك وەردەگرین كە خاوەنی حەوت تۆپی ئاڵتونیە.

هەروەها ووتیشی: تیپەكەی شایەنی ئەنجامێكی باشتر بوو و هەلی زیاتریان درووست كرد بەڵام چانس یاوەریان نەبوو.

پاریس بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە پێشەنگی خولەكە دەبیندرێت و بە جیاوازی 12 خاڵ لە مارسیلیای دووەمەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button