ئاسیامۆندیال

قەتەڕ: بەگەرمی بەخێرهاتنی هاوڕەگەزخوازان دەکەین بەڵام بە مەرج

یاریگا-ناسڕ خاتر سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی جامی جیهانی بەڵێن دەدات کێشە بۆ هاوڕەگەزخوازان دروست نەکرێت لە میانەی جامی جیهانی قەتەڕ  بەومەرجەی لە شوێنە گشتییەکان نیشانی نەدەن کە هاوڕەگەزخوازن و یەکتر ماچنەکەن.

پرسی جیاوازی کلتووریی بووەتە باسێکی گەرمی میدیا رۆژئاواییەکان سەبارەت بە جامی جیهانی لە قەتەڕ.  سەرۆکەکە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سی ئێن ئێن ئەنجامداوە و لە بەشێکی دیمانەکەدا ناسڕ دەڵێت “قەتەڕ جیاواز نیە لە هیچ کۆمەڵگایەکی دیکەی جیهان”.  رۆژنامەنووسەکەش دەڵێت “نەخێر جیاوازە لە بابەتی هاوڕەگەزخوازیدا”.

ناسڕ “ئێمە بە گەرمی بەخێرهاتنیان دەکەین و زۆریش لێبوردەین لەگەڵیان، هاوڕانیم لەگەڵت”

رۆژنامەنووس”بەڵام بە ئاشکرا هاوڕەگەزخوازبوون رێگەی پێنادرێت”.

ناسڕ”هەمووان بەخێرهاتنیان دەکرێت بەڵام بە ئاشکرا نیشاندانی خۆشەویستی رێگە پێدراو نیە ئەمە بۆ هەموو کەسێک هەروایە. قەتەڕ وڵاتێکی  پێشکەوتوو و دەبێت یاساکانی رێزی لێبگیرێت و جگە لەوە هەمووکەسێک ئازادن”.

رۆژنامەنووس”خەڵک زیندانی دەکرێت بەهۆی ئەوەی هاوڕەگەزخوازە لە قەتەڕ”.

ناسڕ “ئەگەر کەسێکی ئاساییش بێت دەکرێت بخرێتە زیندان، لە پرسیارەکەت تێنەگەیشتم،  رەگەزی بەرامبەرت بوێت یان هاوڕگەزخواز لە هەردوو شێوەکە لە قەتەڕ دەژین”.

رۆژنامەنووس “کەواتە دەتوانن لە شوێنی گشتیدا خۆشەویستی نیشان بدەن”.

ناسڕ” نیشاندانی خۆشەویستی لە شوێنی گشتی بۆ کەس رێگەپێدراونیە”

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکەکە دەڵێت “ئێمە دەمانەوێت چۆن داوا لە ئێمە دەکەن رێزی کلتور و یاساکانی ئێوەبگرین بەهەمان شێوە ئەوانەی دێنە وڵاتەکەمان دەبێت رێز لە ئێمە بگرن”.

بابەتی زیاتر

Back to top button