ئه‌وروپائیسپانیا

پێنج یاریزانی بارسێلۆنا بەرامبەر بایرن میونشن یاری ناکەن

Yariga App

یاریگا
بارسێلۆنا چوار شەممەی ئەم هەفتەیە لە یارییەکی چارەنوسازی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە و، پێنج یاریزانی ئەو یانەیە بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ئانسۆ فاتی هێرشبەرە لاوەکەی بلاوگرانا چاوەڕێ دەکرا بۆ یاری داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ بگەڕێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە و، بۆ ئەم یارییەش ئامادە نابێت. سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کە هەر یەکە لە سێرخی رۆبێرتۆ، برایسوەیت، پێدری و ئاراوخۆ، ئەو چوار یاریزانەش ئەستەمە بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە بکەن.

بارسێلۆنا لە کاتێکدا لە گەڕی کۆتایی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی بایرن میونشن، بێجگە لە بردنەوە لەوانەیە هەر لەم قۆناخە ماڵئاوایی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button