ئه‌وروپاگرنگترین

یەكەم لێدوانی میسی دوای بردنەوەی باڵۆندۆری 2021

یاریگا-

یەكەم لێدوانی لیۆنێل میسیان میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دوای بردنەوەی باڵۆندۆری 2021.

شەوی ڕابردوو بە شێوەیەكی فەرمی ئەفسانەكەی تانگۆ خەڵاتی باڵۆندۆری بۆ جاری حەوتەم لە ژیانیدا بەرزكردەوە و بەجیاوازی دوو باڵۆندۆر پێش كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی كەوت.

لیۆ بە كۆكردنەوەی 613 و بە جیاوازی 33 دەنگ لەگەڵ لیڤاندۆڤسكی دووەم توانی تۆپە ئاڵتونیەكە بباتەوە.

خاوەنی زۆرترین باڵۆندۆر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:

” هەرچەندە من هەمیشە دەستکەوتە کۆمەڵەکان دەخەمە پێش، بەڵام ناتوانم دڵخۆشی خۆم بشارمەوە بە بردنەوەی بالۆندۆر دووبارە ، دەمەوێت سوپاسی هەموو هاوڕێكان و ستافەكەم بكەم لە ئەرجەنتین كە بۆ ئەو ساڵە جوانەی بەڕێمانكرد ، هەروەها سوپاسی بارسێلۆنا و پاریس دەكەم ە بێگومان خێزان و هاوڕێكانم ، هەروەها سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەمكە پشتگیریم دەكەن ، ئەوانەش كە لەتەنیشتمن و چاودێریم دەكەن و وایانكرد هەموو ڕۆژێك ئەوە ئەنجام بدەم ،بێ ئەوان هەرگیز ئەوە نەدەكرا ،سوپاسی فرانس فوتبۆڵ دەكەم بۆ خەڵات و بۆ ئاهەنگەكە ، باوەشێكی گەورە ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button