ئه‌وروپا

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەیامێكی بڵاوكردەوە

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پەیامێكی بڵاوكردەوە.

چەند ڕۆژێك پێش ئێستا سەرنوسەری گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ئەوەی ئاشكرا كرد كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تاكە خەونی ئەوەیە تۆپی ئاڵتونی لە میسی زیاتر بباتەوە (درێژەی بابەت ).

لە پەیامەكەیدا دۆن باس لەو لێدوانانەی سەرنوسەری گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ دەكات.

ئەفسانە پورتوگالیەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:

” ئابڕوچوونە کە پاسکال فێرێی سەرنووسەری فرانس فوتبۆڵ بەناوی منەوە گوتویەتی کە ئەوکاتە واز لە یاریکردن دەهێنم کە ژمارەی باڵۆندۆرەکانم لە لیۆنێل مێسی زیاتر بوو. پاسکال فێرێی درۆی کرد و ناوی منی بۆ بەناوبانگکردنی خۆی و گۆڤارەکەی بەکارهێنا. قبوڵنەکراوە کەوا سەرنووسەری گۆڤارێک کەوا بەرپرسە لە دابەشکردنی خەڵاتێکی لەمشێوەیە بتوانێت ئاوا درۆ بکات، کە بێڕێزییەکی تەواوی بەرامبەر من کە هەمیشەی ڕێزی فرانس فوتبۆڵ و باڵۆندۆرم گرتووە. دووبارە درۆیەکی تری کردەوە کاتێک گوتی من بەهۆی کەرەنتینەوە ناتوانم بەشداری ئاهەنگی باڵۆندۆر بکەم. من هەمیشە پیرۆزبایی لە براوەی باڵۆندۆر دەکەم ئەمەش بەشێک لەو گیانە وەرزشیەی کە لە سەرەتای کاروانی یاریکردنمەوە لەگەڵم بووە، ئەم کارەش دەکەم چونکە دژایەتی هیچ کەسێک ناکەم. من هەمیشە بۆ خۆم و یانەکەم براوە دەبم، لەپێناو خۆمدا دەبەمەوە نەک کەسانی دیکە. گەورەترین ئاواتی من بریتی بووە لە بردنەوەی مەزنترین دەستکەوتەکان لەگەڵ هەڵبژاردە و یانەکانمدا. گەورەترین ئاواتی من بریتیە لەوەی ببمە یاریزانێکی نموونەیی بۆ هەموو ئەو کەسانەی هیوادەخوازن ببنە یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێ. گەورەترین ئاواتی من ئەوەیە ناوەکانم بە پیتی زێڕین لە مێژووی تۆپی پێدا بنووسرێنەوە. پەیامەکەم بەوە کۆتایی دەهێنم و دەڵێم کە سەرنجی تەواوم لەسەر یاری داهاتووی مانچێستەر یونایتد و هاوشانی هاوتیمەکانم و بە پشتگیری هاندەرانمان، هێشتا دەرفەت ماوە بتوانین ئەم وەرزە بقۆزینەوە. تەواوی قسەکانی دیکە؟ هەر هەمووی قسەی پووچن”.

بابەتی زیاتر

Back to top button