ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

سەرنوسەری فرانس فوتبۆڵ باس لە خەونەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات

یاریگا-

باسكال فێریە ، سەرنوسەری گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی باس لە خەونی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دە كات پێش وازهێنانی لە یاریكردن.

كریستیانۆ توانیویەتی پێنج جار تۆپی ئاڵتونی بباتەوە كە كۆتاجار ساڵی 2017 بوو ، لە پێش ئەو لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دێت كە خاوەنی شەش تۆپە.

باسكال فێریە دووپاتیكردەوە كە پێش چەند ساڵێك كریستیانۆ خەونەكەی خۆی پێ ووتوە پێش وازهێنانی لە یاریكردن و ووتی: ڕۆناڵدۆ تەنها خەونێكی هەیە پێش وازهێنانی لە یاریكردن.

هەروەها ووتیشی: ڕۆناڵدۆ خەون بەوەوە دەبینێت كە پێش وازهێنانی لە یاریكردن تۆی ئاڵتونی لە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی زیاتر بێت.

سەبارەت بە لۆكا مۆدریچ ووتی: ئەوكاتەی زانی باڵۆن دۆری بردووەتەوە وەك منداڵ دەگریا ، هەرگیز ناتوانیت بیخەمڵێنیت كە چەند گریاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button